تشرینی یه‌که‌م 14, 2019 16:15 Asia/Tehran
  • سەقامگیربوونی سوپای سوریا لە باکوور و لە سنوورەهاوبەشەکانی لەگەڵ تورکیا

لە ئاکامیی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک و هێزەکانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە،هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی سوریا پێشڕەوی بەرەو باکووری سوریایان دەستپێکردووە و بەرە بەرە شارۆچکەکان و ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان دەخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان داتا بەم چەشنە بەرەو ڕووی ئۆپەراسیۆنی دوژمنکارانەی تورکیا ببنەوە.

هێزەکانی دەوڵەتی سوریا پێشڕەوی بەرەو ستانی ڕەققە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایان بەمەبەستی زاڵبوون بە سەر ئەم پارێزگایە دەستپێکردووە. ئاڵاهەڵگرانیی سوپای سوریا گەییشتوونەتە مەنبەج،عەین ئەلعەرەب، شارۆچکەی سەر سنووری تەلتەمەر،هێزی ئەمریکاییش پادگانەکانی خۆیان چۆڵکردۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیسنا بە گێرانەوە لە هەواڵدەری فەرمی سوریا (سانا) ، سوپای سوریا ئەمڕۆ دووشەممە گەییشتۆتە شاری ئەلتەبەقە.سەرچاوەیەکی کورد بە ئەلمەیادینی گوتووە: هەموو بنکەکانی پشکنینی کورد لە سەر سوپای سوریا کراوەتەوە و بەم چەشنە سوپای سوریا گەییشتۆتە نزیک "فڕۆکەخانەی سەربازی ئەلتەبەقە" لە گردو پەڕی باشووری ڕەققە.
 

سوپای سوریا شەوی ڕابردوویش بەرەو ناوچەگەلێکی شاری مەنبەج لە نزیک ڕۆژهەڵاتی حەڵەب پێشڕەوی کردووە. ئاڵای سوریا لە شاری مەنبەج هەڵکراوە. سەقامگیر بوونیی سوپای سوریا لە دوو گوندی "ئەلجامووس" و "وەریدە" دەستپێکراوە.ڕۆژنامەی سوری ئەلوەتەنیش بە گێرانەوە لە سەرچاوەیەکی مەیدانی نووسی،سوپا دوای گەمارۆی ناوچەی ئەلساجۆر و داخستنی هێلی پێوەندیی ترۆریستان و کەسانی چەکداری ژێر فەرمانی سوپای تورکیاگەییشتە مەنبەج.

میدیاکانی سوریا لە وان هەواڵدەری فەرمی ئەم وڵاتە ڕاپۆرتیان داوە،ڕۆژێک دوای ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک(قەسەد)، یەکەکانی سوپای سوریا چوونەتە دوو شاری کوبانێ (عەین ئەلعەرەب) و مەنبەج لە گردو پەڕی حەڵەب.هەروەها ئێسپۆتێنیک ڕاپۆرتی دا، هێزەکانی سوپای سوریا گەییشتوونەتە شاری "تەل تەمەر" لە گردو پەڕی حەسەکە.

"تەل تەمەر" بارودۆخێکی ستراتژیکی هەیە چوونکا ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بە یەک دەڵکێنێت و لە ٣٥ کیلومەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی "ڕەس ئەلعەین" هەڵکەوتووە کە وەک یەکێ لەئامانجەکانی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا دێتە ئەژمار.دەستبەجێ دوای ئەم ڕێککەوتننە و ڕادەست کرانی ناوچە کوردنشینەکان بە سوپای سوریا، لەشکەرییانی تورکیا و سەرهەڵداوانی "ئەرتەشی ئازادی سوریا" کەرەستەکانی سەربازیی خۆیان نارد بۆ گردو پەڕی شاری مەنبەج.

ئیدارەی خۆسەری کوردەکان لەباکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایش بە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق بۆ ڕادەستکردنیی ناوچە کوردنشینەکان دەلێت: هێزەکانی سوریا بەیانی ئەمرۆ (دووشەممە) لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ تورکیا بە گوێرەی ڕێککەوتن لەگەڵ دێمەشق سەقامگیر دەبن. ئیدارەی خۆسەری کوردەکان گوتیشی،گەڵاڵەی ئەوان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی جیایی نەبووە،بەڵکوو ئیدارەی خۆسەر بەدوای ڕێگا چارەی سیاسی بووە.

 

سەرپەیڤ