ئاوارەبوونی زیاتر لە 16 هەزار کەس لە ماوەی دەسدرێژیی سەربازیی ترکیا بۆسەر سوریا
رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند ، زیاتر لە 16 هەزار کەس لە ئەنجامی هەڵمەتی سەربازیی ئەم دواییانەی ترکیا بۆسەر باکووری سوریا ئاوارە بوونە .
بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، ستیفان دوجاریک وتەبێژی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی جەختی کردەوە ، بە پێی راپۆرەکان و نوێترین ئامارەکانی ئەم دەزگا نیودەوڵەتیە تەنیا 16 هەزار و 200 کەس لە باکووری حەڵەب و منبەج لە نزیک سنووری سوریا لە گەڵ ترکیا ئاوارە بوونە .
دوجاریک هەروەها لە بارەی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە کەمپەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریاش گوتی ، ئێستا دانوستان هەیە لە نێوان وڵاتانی جیهان لە بارەی گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی خۆیان کە ئەندامی داعش بوونە و دادگایی کردنی دادوەرانەی ئەوان .
رۆژی پێشنجه‌ممه 17ی تشرینی یه‌که‌می 2019، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و مایک پێنس، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، که بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن، ئه‌نقه‌ره بۆ ماوەی 120 کاتژمێر ئۆپەراسیۆنەکەی راده‌گرێت لەو ماوەیەشدا هێزه‌کانی سوریای دیموکرات لەو ناوچانه ده‌کشێنه‌وه کە به ناوچەی ئارام ناوده‌برێن.