تشرینی یه‌که‌م 26, 2019 19:08 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی میسر لە ئوپڕاسیونی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا

وەزیری درەوەی میسر ڕەخنەی گرت لە ئوپڕاسیونی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری  فارس  سامح شوکری  وەزیری دەرەوەی میسر  لە وتەگەلێکدا لە دانیشتنی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان  لە باکووی  پێتەختی  کۆماری ئازەربایجان  ئوپراسیونی سەربازی  تورکیای لە باکووری سووریای  بە داگیر کاری و  دەسدرێژی بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە زانی . وەزارەتی دەرەوەی میسر   ئەمڕو شەمە  لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بە گێڕانەوە  لە شوکری نووسی :  ئەو ئوپڕاسیونە سەربازیە  یاسای نێونەتەوەیی و سەرەکی کە بزووتنەوەی  بێ لایەنەکان  لە سەر ئەو بنەمایە دانراوە  بنپێ دەکات  و بویە هێزە سەربازیەکان دەبێ  هەرچی خێراتر باکووری  ڕۆژهەڵاتی سووریا  چۆڵ بکەن  .

سەرپەیڤ