تشرینی یه‌که‌م 27, 2019 10:13 Asia/Tehran
  • نیوزڤیک: ئەبوبەکر بەغدادی کوژرا

کاربەدەستێکی پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە: ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ھەڵمەتێکی نھێنی دا لە باکووری سووریا کوژراوە.

حەوتەنامەی نیوزڤیکی ئەمریکی بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا «پێنتاگۆن» ئەمڕۆ یەکشەممە وای بڵاو کردەوە کە:  ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕۆژی شەممە لە ھەڵمەتێکی نھێنیی کۆپتەرەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە شاری ئیدلەب لە باکووری سووریا کوژراوە، ھەڵبەت لێکۆڵینەوەی زیاتر لەم پەیوەندییەدا خەریکە ئەنجام دەگرێت.

نیوزڤیک ھەر لەم حاڵەدا نووسیویەتی: بەغدادی لەماوەی چەند ساڵی ئەم دواییە گەلێک جار کەوتووەتە بەر ھێرشی نھێنیی ئەمریکا.

دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ئەم ھەواڵە، داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی توییتێڕی دا نووسیویەتی: ڕووداوێکی گەورە قەوماوە.

کۆشکی سپیش ڕایگەیاندووە: ترەمپ بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە لەم بارەیەوە وتار بدات.

ئەبوبەکر بەغدادی جارێکیان لە ساڵی ٢٠١٤ لە حەشارگەکەی لە موسڵی عێراق دەرکەوت و دوایین پەیامەدەنگیشی بۆ ئوتی ساڵی ٢٠١٩ دەگەڕێتەوە.

تاقمی تیرۆریستی داعش بە سەرکردایەتیی ئەبوبەکر بەغدادی لەماوی ساڵانی ئەم دواییە بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیاو ڕژێمی زایونی، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا.

ئەم تاقمە تیرۆریستە لە وڵاتانی دیکە لەوانە لە وڵاتانی ئەورووپی، ڕۆژئاوای ئاسیاو کیشوەری ئەفریقیا.ش ھێرشی تیرۆریستیی زۆری ئەنجام داوە.

 

سەرپەیڤ