رێککەوتن لەسەر بەرنامەی کاری لیژنەی یاسای بنەڕەتیی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i371144-رێککەوتن_لەسەر_بەرنامەی_کاری_لیژنەی_یاسای_بنەڕەتیی_سوریا
نوێنەری تایبەتی سکرتێی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا شەوی رابردوو گوتی : لیژنەی یاسای بنەڕەتیی نوێی سوریا لەسەر بەرنامەی کار و هەروەها پێکهاتەی دانانی ئەم دەستوورە بە هەندێ ریککەوتن گەیشتووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2019 04:49 Asia/Tehran
  • رێککەوتن لەسەر بەرنامەی کاری لیژنەی یاسای بنەڕەتیی سوریا

نوێنەری تایبەتی سکرتێی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا شەوی رابردوو گوتی : لیژنەی یاسای بنەڕەتیی نوێی سوریا لەسەر بەرنامەی کار و هەروەها پێکهاتەی دانانی ئەم دەستوورە بە هەندێ ریککەوتن گەیشتووە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، گیەر پێدێرسێن لە نێو پەیامنێراندا بە ئاماژە بەوەی کە هەموو 150 نوێنەرەکەی لیژنەی یاسای بنەڕەتیی سوریا لەسەر بەرنامەی کاری ئەم لیژنەیە یەک دەنگن ، وتیشی ، چالاکیی ئەم لیژنەی زۆر باش بووە .

 یەکەم دانیشتنی یاسایی بنەڕەتیی سوریا رۆژی چوارشەممە لە ژنێڤ  بە چاودێری ریکخراوی نەتەوەکان ، ئامادەبوونی هەموو 150 ئەندامەکەی ئەم لیژنەیە و بە ئامادەبوونی پێدێرسێن نوێنەری تایبەتی ئەم رێکخراوەیە بۆ کاروباری سوریا بەڕێوەچوو 

 بیرۆکەی پێکهێنانی لیژنەی  دەستوری سوریا یەکەم جار لە دانیشتنی کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانیی سوریا هاتە ئاراوە .

 کۆنگرەی وتووێژی  نیشتمانیی سوریا رۆژانی 29 و 30 ی ژانیڤەری 2018 لە شاری سوچی روسیا بەڕێوەچوو .