19 کوژراو و دەیان بریندار لە تەقینەوەیەکی بازاڕی گرێ سپی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i371188-19_کوژراو_و_دەیان_بریندار_لە_تەقینەوەیەکی_بازاڕی_گرێ_سپی
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕی شاری گرێ سپی لانیکەم 19کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2019 16:46 Asia/Tehran
  • 19 کوژراو و دەیان بریندار لە تەقینەوەیەکی بازاڕی گرێ سپی

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕی شاری گرێ سپی لانیکەم 19کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەوە دوهەمین تەقینەوە دوای داگیرکرانی شاری گرێسپی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن ئەرتەشی تورکیایە .

 تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ .

 لە هەمان کاتدا سەرچاوەی میدیاییەکان باسی گەڕانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی بۆ بنکەیەک لە پارێزگەی رەققە لە باکووری سوریا و دانانی بنکەیەکی نوێ لە لایەن لەشکەریانی ئەمریکی لە پارێزگەی حەسەکەی ئەم وڵاتە دەکەن .

 لەشکەریانی ئەمریکی هەروەها خەریکی ڕۆنانی دوو بنکە لە لە رۆژهەڵات و باکووری پارێزگەی دەیرزووری نزیک سنووری سوریا لە گەڵ عێراق دەکەن .