8 کوژراو لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە باکووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i371611-8_کوژراو_لە_تەقینەوەی_ئۆتۆمبێلی_بۆمبڕێژکراو_لە_باکووری_سوریا
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندێکی ناوچەی گرێ سپی لە باکووری سوریا ، 8 کەس کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2019 04:09 Asia/Tehran
  • 8 کوژراو لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە باکووری سوریا

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندێکی ناوچەی گرێ سپی لە باکووری سوریا ، 8 کەس کوژران .

لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ژمارێک لە کەسانی مەدەنیش بریندار بوون .

 ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا ئەم تەقینەوەی بە کاری پەکەکە و یەپەگە زانیوە .

 رۆژی هەینیش بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری حەڵەب ، 6 کەس کوژران و بریندار بوون .

دوای دەسدرێژی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا لە نۆی ئوکتوبردا ، هێزەکانی هەسەدە لە حکومەتی ئەم وڵاتەیان ویست کۆنتڕۆڵی ناوچە باکووریەکانی سوریا بگرێتە دەست .

لەسەر ئەم رێککەوتنە ئەرتەشی سوریا تا ئێستا کۆنتڕۆڵی زۆر گوند و ناوچەی لە باکووری ئەم وڵاتە بەدەستەوە گرتووە .

......................

 حزبوڵڵای عێراق : ئەمڕیکا بەدوای نانەوەی کەلێن لە عێراقدایە

..

هۆنگ کۆنگ

درێژەی ناڕەزایەیتەکان