تەقینەوە لە شاری جرابلۆس لەباکوری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i372104-تەقینەوە_لە_شاری_جرابلۆس_لەباکوری_سوریا
تەقینەوەی ماتۆڕ سکلیتێکی بۆمبڕێژکراو لەشاری جرابلۆس لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتیی حەڵەب لەباکوری سوریا، کوژرانی کەسێکی سیڤیل و برینداربوونی چەند کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2019 05:55 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە شاری جرابلۆس لەباکوری سوریا

تەقینەوەی ماتۆڕ سکلیتێکی بۆمبڕێژکراو لەشاری جرابلۆس لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتیی حەڵەب لەباکوری سوریا، کوژرانی کەسێکی سیڤیل و برینداربوونی چەند کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هێزە ئاسایشییەکانی شاری جرابلۆس توانیان دەست بەسەر بۆمبێکی دانراوی دیکە لەماتۆڕ سکلیتی دووهەمدا بگرن و پووچەڵی بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە میدیایەکانی سوریا ڕایانگەیاند، سوپای ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە ئاواییەک لە ریفی باشوری حەسەکە لەباکوری سوریا، ئۆپراسیۆنی هێلی بۆرنیان ئەنجامدا و دوو کەسیان قۆڵبەست کرد.

جارێ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو ئۆپراسیۆنە، بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە سوریەکان ڕایانگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە بە جێگیرکردنی ژمارێکی زۆرتر لە هێزەکانی لەباکوری رۆژاوای حەسەکە، پێگەکانی لە دوو ئاوایی "ئەلدشیشە" و"ئەلتەویلە" بەهێز کردووە.