کوژران و برینداربوونی ١٨ منداڵ لە رۆژھەڵاتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i372392-کوژران_و_برینداربوونی_١٨_منداڵ_لە_رۆژھەڵاتی_سوریا
سەرچاوە سوریەکان بارسی کوژران و بریندار بوونی ١٨ منداڵ دەکەن بە ھۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی تیرۆریستانی داعش لە رۆژھەڵاتی دەیرزوور .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2019 04:13 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی ١٨ منداڵ لە رۆژھەڵاتی سوریا

سەرچاوە سوریەکان بارسی کوژران و بریندار بوونی ١٨ منداڵ دەکەن بە ھۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی تیرۆریستانی داعش لە رۆژھەڵاتی دەیرزوور .

 

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر بە گێڕانەوە لە ئەلعەھد ، بە وتەی ئەم سەرچاوانە ، ئەم مینە لە زەویەکی یاریکردنی یەکێک لە فێرگەکانی گوندی تەییبە ھەڵکەوتوو لە دەوربەری رۆژھەڵاتی پارێزگەی دەیرزوور لە رۆژھەڵاتی سوریا تەقیەوە کە لە ئەنجامدا مناڵێک کوژراو ١٧ مناڵی دیکە بریندار بوون . 

بە گوێرەی ئەم راپۆرە ، تەمەنی مناڵە بریندارەکان لە نێوان ٦ تا ١٣ ساڵە و دوو لەوان برینیان کاریە . 

مین دانان لە ناوچە ئاوەدان و کشتوکاڵیەکانی ھەندێ ناوچەی داگیرکراو لە لایەن تیرۆریستانەوە سەرباری رزگارکرانی ئەو ناوچانە ھەروا قوربانی لێدەکەوێتەوە .