زاڵبوونەوەی ئەرتەشی سووریا بەسەر شارۆچکەیەکی ستراتیژی دیکە لە دەورووبەری دەڤەری "ئیدلێب"
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i372477-زاڵبوونەوەی_ئەرتەشی_سووریا_بەسەر_شارۆچکەیەکی_ستراتیژی_دیکە_لە_دەورووبەری_دەڤەری_ئیدلێب
ئەرتەشی سووریا لەمیانەی بەردەوامکردنی پێشرەویەکانی لە دەورووبەری لای باشووری دەڤەری "ئیدلێب" زاڵ بوونەوە بەسەر شارۆچکەی گرینگ و ستراتیژی "سیر".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2019 12:31 Asia/Tehran
  • زاڵبوونەوەی ئەرتەشی سووریا بەسەر شارۆچکەیەکی ستراتیژی دیکە لە دەورووبەری دەڤەری

ئەرتەشی سووریا لەمیانەی بەردەوامکردنی پێشرەویەکانی لە دەورووبەری لای باشووری دەڤەری "ئیدلێب" زاڵ بوونەوە بەسەر شارۆچکەی گرینگ و ستراتیژی "سیر".

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر لەکاتێک دا ئەرتەشی سووریا زاڵ بۆوە بەسەر شارۆچکەی سیری وڵاتەکەی دا کە هاوکات هەر ئەو هێزانە ڕۆژی دووشەم توانی بوویان شارۆچکەکانی "ئوم خەلاخیل" و "زرزوور"ی هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب لە چنگ ڕەشەکوژەکان ڕزگار بکەن.

ئەرتەشی سووریا قۆناغی دووهەمی ئۆپەڕاسیۆنەکەی خۆی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی ئیدلێب" لە ڕۆژی ١٦ ی مانگی نوامری ئەمساڵەوە بە پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی بەربڵاو دەست پێ کردو تاکوو ئێستا دەسکەوتگەلێکی زۆری لەمیانەی شەر بەدژی ڕشەکوژەکان لەو ناوچە دا وەدەست هێناوە

بەشارئەسەدی سەروک کۆماری سووریا بەرلەمە ڕایگەیاندبوو بەرەی شەڕی ئێدلیب سەرەکی ترین و دوایین بەرەی شەڕە بۆ کۆتایی هێنان بە خۆحەشاردانی ڕەشەکوژەکان لە وڵاتەکەی