درێژەی دەسوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری سووریا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیکی دەسوەردەرانەدا خوازیاری بەدی هاتنی کەشێکی شیاو بۆ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی دادگەرانە و ئااد لە سووریا بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون مورگان ئورتگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بە بانگەشەی لاگری کردن لە هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ هاسان کردنەوەی کاروباری لێژنەی دەستووری سووریا ، جێ بە جێ کرانی ناوەڕۆکی دیکەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە سووریا بۆ وێنە ئازادی زیندانیەکان ئاگربڕی سەرانسەری و بە دی هاتنی کەشێکی شیاو بو بەڕێوەبردنی هەڵبژرادنی دادگەرانە و ئازاد ی داوا کرد . لێژنەکانی کۆ کردنەوە و نووسینی یاسای بنەرەتی هەفتەی ڕابردوو دووهەمین خول لە دانیشتنەکانی خۆیان بە ئامانجی پێشکەوتن لە پێناو نووسینی یاسا کە ڕاگەیاندنی داخوازی گشت خەڵکی سووریا بێت بەڕێوە برد . شاندێک لە دەوڵەتی سووریا بە پێش مەرجگەلێک بەرلە هۆگری بە وتووێژ سەبارەت بە بنەمای دەستوور ، بەو دانیشتنە زیاد کرا . ئێستاکە ئەمریکا بە بیانووی پراستنی کێڵگە نەوتیەکانی سووریا ژومارێک لە سەربازانی خۆِ بە بێ ئیجازەی دەوڵەتی یاسایی سورویا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پاراستووە کە جۆرێک داگیرکاری دێتە ئەژمار .