شوبات 04, 2020 16:24 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی سوپای سووریا بە سەر چەند گوند لە نزیک ئێدلێب

سوپای سوریا هاوکات لەگەڵ لەناو بردنی مۆڵگەی ترۆریستان لە نزیک ستانی ئیدلیب کۆنترۆڵی چەند گوندی دیکەی گرتە دەست خۆی.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سوریا(سانا)،سوپای سوریا گوندەکانی "مەردیخ" "کەدور" ،"ڕویحەت"ـی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی "ئیدلیب" گرتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

 لە پێشڕەوییەکانیی سوپای سوریا بەرەو ئیدلیب ژمارێک لە ترۆریستان کوژراون. هەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە ،یەکەکانیی سوپای سوریا حەشارگەکان و مێحوەرەکانی هات و چوی ترۆریستان لە دوو ناوچەی "خان ئەلعەسەل" و "جەمیعیە ئەلکەهرۆبا" ، لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای حەڵەب،باکووری ئەم وڵاتەیان داوەتە بەرپەلامار. 

سوپای سوریا لەهەندێک لەمەو بەر لەکاردانەوە بە کردەوەی ترۆریستان لەمەر بنپیکردنیی بەردەوامی ئاگر بڕ لە ستانی "ئیدلیب"،ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەم ناوچەیەی دەستپێکردووە و تابە ئێستا توانیوێتی بەشگەلێکی ئەم پارێزگایە بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی. ستانی "ئیدلیب" دوایین پێگەی گرووپی ترۆریستی لە سوریایە کە هاوکات لەگەڵ ئازاد کردنەوەی ئەم پارێزگایە و بەشگەلێک لە ڕۆژئاوای "حەڵەب" و رۆژهەڵاتی "لازقیە" بوونی ترۆریسم لەم وڵاتە کۆتایی پێدێت.

سەرپەیڤ