درێژەی پێشڕەویی ئەرتەشی سوریا لە دەوربەری حەڵەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i376504-درێژەی_پێشڕەویی_ئەرتەشی_سوریا_لە_دەوربەری_حەڵەب
ئەرتەشی سوریا بە پێشڕەوی لە دوروبەری حەڵەب ، ناوچەکانی "الایکاردا" و "الهضبة الخضراء" ی لە ژیر رکێفی تیرۆریستان رزگار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2020 04:01 Asia/Tehran
  • درێژەی پێشڕەویی ئەرتەشی سوریا لە دەوربەری حەڵەب

ئەرتەشی سوریا بە پێشڕەوی لە دوروبەری حەڵەب ، ناوچەکانی "الایکاردا" و "الهضبة الخضراء" ی لە ژیر رکێفی تیرۆریستان رزگار کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، فەرماندەریی گشتیی ئەرتەش و ھێزەچەکدارەکانی سوریا رۆژی یەکشەمە رایگەیاند ، رووبەرێکی زیاتر لە ٦٠٠ کیلۆمەتری دووجا لە پێشڕەوی ئەرتەشی سوریا لە دەوربەری ئیدلب و دەورەبەری حەڵەب رزگار کراون . 

 لە ھەمان کاتدا عومەر رەحمون ئەندامی لیژنەی ئاشتیی نیشتمانیی لە سوریا باسی بانگشێتنی دانیشتوانی شارۆکە و ناوچەکانی دەوروبەری ئیدلبی کرد بۆ ھاتنی ئەرتەش و ئامادەیی ئەوان بۆ ھاریکاری لە گەڵ ھێزە سوریەکان بە دژی گروپە تیرۆیرستەکان . 

لە باشوری شاری دەیرزووری روژھەڵاتی سوریاش ئەرتەشی ئەم وڵاتە ھەڵمەتێکی بەرفراوانی لە دژی تیرۆریستانی داعش دەسپێکردووە  . 

پارێزگەی ئیدلب دوایین پێگەی تیروریستان لە سوریایە .