بارگرژیەکانی ئەم دواییە لە ئیدلب"ی سووریا
بە دوای پەرەسەندنی بارگرژیەکانی ئەم دواییە لە ئیدلەب"ی سووریاو شەڕو تێکهەڵچوونەکان لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەو شارە نرخی دولار لە بازاری ناوخۆی تورکیا بەرەوڕووی پەرەسەندێکی شایانی باس بۆتەوەو گەیشتۆتە زیاتر لە 6 پوینت 10 لیر .
لەبەیاننامەیێکدا وهزارهتی بهرگریی تورکیا رایگەیاندووە، له ئیدلب بههۆی بۆردوومانی ئاسمانیی فڕۆکەکانى سووریاوە دوو سهربازیان کوژراون و پێنج سهربازیشیان بریندار بوون.
هەروەها وهزارهتی بهرگریی تورکیا لە روونی کردوەتەوە، لە وەڵامدا 50 سهربازی سوپای سوریایان کوشتووە و پێنج تانک و دوو زریپۆش و دوو پیکابی چهکدار و یهک تۆپهاوێژی سوپای ئەو وڵاتەش تێکشکێندراون.
بە دوای پەلاماری ئاسمانیی ئەم دواییانەی هێزەکانی ئەرتەشی سوریا بۆسەر بنکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە ئیدلب و کوژرانی 33 لەشکەریی تورکیا ، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی ئەم بابەتەوە بە تەلەفۆن وتووێژیان کرد .
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ترەمپ، تاوتوێی پرسەکانی پەیوەندیدار بە هەردوو وڵات و دواپێشھاتەکانی ئیدلب و پرسەکانی ناوچەکە کرا.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئەو وادەیە کۆتایی هات کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کشانەوەی سوپای سووریا لە ئیدلب دیاری کردبوو، هێرشیکی فراوانی تورکیا بۆ سەر سوپای سووریا دەستی پێکردووە.سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بۆ یەکەم جار فڕۆکەی ئێف_ 16 لەپاڵ مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەشداری هێرشەکەیە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، فڕۆکەکانی تورکیا بنکەکانی سوپای سووریایان لە سنوورەکانی ئیدلب و لە سەراقیب بۆردوومان کردووە، بەڵام هیچ ئامارێکی لەبارەی کوژراو و برینداران بڵاو نەکردۆتەوە. هاوکات سوپای تورکیا تۆپبارانی بنکەکانی سوپای سووریای لە سەراقیب و جەبەل ئەل زاویە کردووە.
ئانتۆنیۆ گۆترێش ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردەوە : دەبێ ئاگربەسی خێرا لە ئیدلب بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە کارەساتی مرۆیی و رێگرتن لە تێکچوونی زیاتری رەوشەکە دامەزرێ .
ناباراو گوتیشی : بۆ نزیک بە ساڵێک شایەتی پەلامارە زەوینیەکانی حکومەتی سوریا بەپشتیوانیی پەلامارە ئاسمانیەکانی روسیا بووین و ئەم مانگە تێکهەڵچوونی قورس لە نێوان هێزەکانی تورکیا و هێزە حکومەتیەکانی سوریا روویدا .
گۆترێش لە نیۆیۆرک بە پەیامنێرانی گوت : ئەم کامووسەی کە بووەتە هۆی ئازار و کێشەی زۆر بۆ خەڵکی سوریا دەبێ بوەستێ . هەر ئێستا دەبێ بوەستێ .
کۆشکی کرملینیش باسی دانیشتنی تایبەتی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیای کرد لە گەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییانەی پارێزگەی ئیدلبی باکووری سوریا . ئەرتەشی تورکیا لە رۆژانی رابردوودا بە ئاڕاستەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان ، بە جاران بنکە و پێگەکانی ئەرتەش و رێژخانەکانی سوریای لە پارزێگەی ئیدلب کوتاوە . لە ماویەی ساڵی رابردوودا ئەرتەشی تورکیا بە جاران دسدرێژی کردووتە سەر خاکی سوریا .