ڕووسیا خوازیاری ئازادی فەرمانبەرانی سپۆتێنیک بوو لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i377572-ڕووسیا_خوازیاری_ئازادی_فەرمانبەرانی_سپۆتێنیک_بوو_لە_تورکیا
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ڕەخنە گرتن لە قۆڵبەستکرانی کارگێرانی هەواڵدەری سپۆتێنیک لە تورکیا هاوکات لەگەڵ جەختکردن لە سەر ئازادی خێرای ئەوان ئەم هەنگاوەی وەک بنپێکرانی ئاشکرای مافی ڕۆژنامە نووسان زانیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2020 15:32 Asia/Tehran
  • ڕووسیا خوازیاری ئازادی فەرمانبەرانی سپۆتێنیک بوو لە تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ڕەخنە گرتن لە قۆڵبەستکرانی کارگێرانی هەواڵدەری سپۆتێنیک لە تورکیا هاوکات لەگەڵ جەختکردن لە سەر ئازادی خێرای ئەوان ئەم هەنگاوەی وەک بنپێکرانی ئاشکرای مافی ڕۆژنامە نووسان زانیوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، لەبەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هاتووە؛ دوو ڕۆژ پێش چەند کەس لە شارومەندانی ناڕازی تورکیا هەڵییانکووتایە سەر باڵاخانەی ئیسپۆتێنیک و دروشمگەلی هەرەشاوییان بەرزکردەوە بە شێوەیەک کە هەواڵنێرانی ئەم رۆژنامەیە بەتوندی نیگەرانی بارودۆخی خۆیان بوون.

 لە درێژەی ئەم بە یاننامەیە نووسراوە: لە ئێوارەێ دوێنێ هەواڵنێرانی ئێمە لەلایەن هێزی ئاسایشتی تورکیا وە دەستبەسەر کراون وبەداخەوە ناتوانین لەگەڵیان دا پێوەندی بگرێن.

وەزارەتی  دەرەوەی ڕووسیا لە کۆتایی بەیاننامەکەی لە کاربەدەستانی تورک یا داوای کردوو بەم بابەتە ڕابگەن و ئاسایشتی نوێنەرانی میدیا کانی ڕووسیا لەم وڵاتە بپارێزن.

درێژەی پێڕەوییەکانیی سوپای سوریا  بەمەبەستی ئازادکردنی دوایین پیگەی سەرەکی ترۆریستان،ستانەکانی ئیدلیب و حەڵەب لە باکووری رۆژئاوای ئەم وڵاتە،ئالۆزی سەربازی لەنێوان ئانکارا و دێمەشقی تووندتر کردۆتەوە.  تورکیا هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی نەیاریەتیی لەگەڵ ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێکی خاکی سوریای داگیر کردووە و لە ترۆریستانیش پشتیوانی دەکات.

 ئەم کردەوەی ئانکارا بەرەو ڕووی اکردانەوەی ڕووسیا بۆتەوە کەلە سەر بانگێشتنی فەرمییانەی دیمەشق خەریکی پشتگری سەربازی لە ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا بۆ سەرکووتکردنی تاقمەکانی ترۆریستییە.