ڕزگارکرانی شاری «سەنمین» لە باشووری سووریا لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i377678-ڕزگارکرانی_شاری_سەنمین_لە_باشووری_سووریا_لەژێر_ڕکێفی_تیرۆریستان
سوپای سووریا باسی ڕزگارکرانی شاری «سەنمین»ی سەربە پارێزگای «دەرعا»ی باشووری ئەم وڵاتەی کردووە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2020 16:04 Asia/Tehran
  • ڕزگارکرانی شاری «سەنمین» لە باشووری سووریا لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان

سوپای سووریا باسی ڕزگارکرانی شاری «سەنمین»ی سەربە پارێزگای «دەرعا»ی باشووری ئەم وڵاتەی کردووە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سووریا «سانا»، بە گەییشتنی سوپای سووریا بە شاری «سەنمین»ی سەربە پارێزگای «دەرعا»ی باشووری ئەم وڵاتە، تاقمە تیرۆریستەکان چەکەکانیان ڕادەستی لەشکریانی سووریا کرد.

ھەر لەم حاڵەدا ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە، کارەوانی تیرۆریستان لە «دەرعا»وە بۆ «ئەلباب» لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژھەڵاتی حەڵەب گوێزراونەتەوە.

ئەلباب لەژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی سەربە تورکیایە.

سووریا لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا شەڕی دژی ئەو تاقمە تیرۆریستیانە بەخۆوە دەبینێ کە لە لایەن ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاواو عەرەبیەوە داکۆکییان لێ دەکرێت و ھەتا ئێستا سەدان ھەزار کەس کوژراون و ملوێنان کەسیش لە نێوخۆو دەدەوەی ئەم وڵاتە ھەڵوەداو پەڕتەوازە بوونە.