ناردرانی چەک و چۆڵ لە لایەن ئەمریکاوە بۆ تیرۆریستان لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i378856-ناردرانی_چەک_و_چۆڵ_لە_لایەن_ئەمریکاوە_بۆ_تیرۆریستان_لە_سووریا
ناوەندی ڕێکخستنی سووریاو ڕووسیا بۆ کاروباری گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووری ڕایگەیاند: ئەمریکا لە توێی ناردنی یارمەتی بۆ ئوردوگای « ڕەکبان» بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی پەتای کۆرۆنا چەک و تفاقی سەربازی بۆ تیرۆریستان لە سووریا دەنێرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2020 04:09 Asia/Tehran
  • ناردرانی چەک و چۆڵ لە لایەن ئەمریکاوە بۆ تیرۆریستان لە سووریا

ناوەندی ڕێکخستنی سووریاو ڕووسیا بۆ کاروباری گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووری ڕایگەیاند: ئەمریکا لە توێی ناردنی یارمەتی بۆ ئوردوگای « ڕەکبان» بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی پەتای کۆرۆنا چەک و تفاقی سەربازی بۆ تیرۆریستان لە سووریا دەنێرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ، ناوەندی ڕێکخستنی سووریاو ڕووسیا بۆ کاروباری گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووری ڕۆزی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەمریکا  بە مەبەستی پەڕاندنەوەی گەڵابەکانی کەستەو تفاق بۆ تیرۆریستان لە توێی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە، گوشار دەخاتە سەر ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش.

ئەم بەیاننامەیە باسی لەوەش کردووە کە: سووریا سوورە لە سەر گەڕاندنەوەی تەواوی بەبارمتەگیراوانی ئوردوگای «ڕەکبان» بۆ ناوچە پاکتاوکراوەکان، کەچی لایەنی ئەمریکی بە ھۆی بەکرێگیراوانی تیرۆریست و  ئەو چەکدارانەی کە دەستیان بەسەر زۆربەی یارمەتییە مرۆڤییەکاندا گرتووە، ڕێگرن لە بەردەم گەڕانەوەی بەبارمتەگیراوان.

ئۆردوگای «ڕەکبان» لە نزیکی بنکەی سەربازیی «تەنەف» لە باشووری سووریادا ھەڵکەوتووە کە لەژێر ڕکێفی ئەمریکییەکاندایە.

ئەمریکییەکان ھەتا ئێستا ڕێگرن لەبەردەم  یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی دەوڵەتی سووریا بۆ ئۆردوگای «ڕەکبان» و ھاتنە دەرەوەی ئاوارەکانی سووری لەو ئوردوگایە.