کوژرانی چوار کەس لە تەقینەوەیەکی تیرۆریستیی باکووری ڕۆزھەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i380967-کوژرانی_چوار_کەس_لە_تەقینەوەیەکی_تیرۆریستیی_باکووری_ڕۆزھەڵاتی_سووریا
تەقینەوەی ماتۆڕێکی بۆمب ئاخنکراو لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی تورکیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا چوار کوژراوی لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2020 10:07 Asia/Tehran
  • کوژرانی چوار کەس لە تەقینەوەیەکی تیرۆریستیی باکووری ڕۆزھەڵاتی سووریا

تەقینەوەی ماتۆڕێکی بۆمب ئاخنکراو لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی تورکیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا چوار کوژراوی لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ناوەندی ھەواڵدەریی فارس، تەقینەوەکە لە گوندی «شەلاح» لە باشووری «ڕەئس عەین»ی پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕووی داو لە ئەنجام دا کۆمەڵێکیش بریندار بوون.

سوپای تورکیاو تاقمە تیرۆریستییەکانی ھاوپەیمانی ئەم وڵاتە، شەوی ھەینیش چەند گوندێکی باکووری پارێزگای حەڵەبی باکووری سووریایان دایە بەر ھێزشی ڕۆکێت.

سوپای تورکیا لە بیست و چوارەمی ئوتی ساڵی دووهەزاروشانزەوە لە ئاراستەی داکۆکیکردن لە تیرۆریستان و بە دەستوەردانی سەربازی لە خاکی سووریادا بووەتە ھۆی ھەڵوەدا بوون و قەڵاچۆی سەدان کەس لە جەماوەری ئەم وڵاتەو لە ئێستادا ناوچەگەلێکی باکووری سووریا لەژێر ڕکێفی سوپای تورکیادایە.

دەست درێژکاریی سوپای تورکیا بۆسەر سووریا لەگەڵ ئیدانەکردنی خەڵک و دەوڵەتی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.