دۆزرانەوەی بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیی چێکراوی تورکیا لە ئیدلەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i381569-دۆزرانەوەی_بڕێکی_زۆر_چەک_و_تەقەمەنیی_چێکراوی_تورکیا_لە_ئیدلەب
سوپای سووریا بڕێکی زۆر چەشنی جۆربەجۆری چەک و تەقەمەنی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چێکراوی تورکیای لە گردوپەڕی باشووری ئیدلەب دۆزییەوەو دەستی گرت بە سەریان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2020 13:30 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیی چێکراوی تورکیا لە ئیدلەب

سوپای سووریا بڕێکی زۆر چەشنی جۆربەجۆری چەک و تەقەمەنی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چێکراوی تورکیای لە گردوپەڕی باشووری ئیدلەب دۆزییەوەو دەستی گرت بە سەریان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی ئەلئەخبارییەی سووریا، ئەم چەک و تفاقانە داگری ڕەشاشی قورس، سەکۆی ھاویشتنی موشەک و ھاوەن و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانن.

سوریا زیاتر لە سێ مانگە کە ھەڵمەتی پاکتاوکردنی پارێزگای ئیدلەبی لە تیرۆریستانی داعش دەست پێکردووە، بەڵام تورکیا کە نەیاری ئەم کارەیە، بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم بەشێک لە خاکی سووریای داگیر کردووە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە ھێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو تورکیاوە داکۆکییان لێ دەکرێت سەری ھەڵدا.

سوپای سووریا لەم دواییەدا بە یارمەتیی موستەشارییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستب داعش لەم وڵاتە داخات.