ڕزگارکرانی دوو گوندی پارێزگای «حەما» لە لایەن سوپای سووریاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i382287-ڕزگارکرانی_دوو_گوندی_پارێزگای_حەما_لە_لایەن_سوپای_سووریاوە
سوپای سووریا بە پێشڕەوی لە ڕۆژھەڵاتی سارای «ئەلسەلمیە» لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای «حەما» توانی ژوندەکانی «ئەلڕەوزە» و «جنی عەلباوی» لە تیرۆریستان بستێنێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2020 08:34 Asia/Tehran
  • ڕزگارکرانی دوو گوندی پارێزگای «حەما» لە لایەن سوپای سووریاوە

سوپای سووریا بە پێشڕەوی لە ڕۆژھەڵاتی سارای «ئەلسەلمیە» لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای «حەما» توانی ژوندەکانی «ئەلڕەوزە» و «جنی عەلباوی» لە تیرۆریستان بستێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی «ئەلمەیادین»، ھێزەکانی سوپای سووریا لەم ھەڵمەتەدا توانییان مەتەرێزەکانی خۆیان لە ڕۆژھەڵاتی سارای «ئەلسەلمیە» پتەو کەنەوەو دەستێکی قورسیش لە تیرۆریستان بوەشێنن.

سوپای سووریا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش توانی گوندەکانی «تەنجرە»ف «ئەلفاتیرە» و «ئەلمینار» لە باکووری ڕۆژئاوای «حەما» ڕزگار بکات.

تاقمە تیرۆریستەکان ھەرچەند  ئیدی ھیچ ناوچەیەکی سووریایان بەدەستەوە نەماوە، بەڵام جاروبار ھێرش دەکەنە سەر شوێنەگرینگەکانی سووریا ئەو ھێرشانەش ھەموو جارێک بەرپەرچ دەدرێتەوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.