حوزه‌یران 17, 2020 13:24 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: کۆبوونەوەی  ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بووەتە گۆپاڵێک بۆ گوشارخستنە سەر سووریا

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێی داگرت:کۆبوونەوە بەردەوامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە چەکی کیمیایی و قەیرانی مرۆڤی بەس گۆپاڵێکە بۆ گوشارخستنەسەر سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، «واسیلی نێبێنزیا» نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ڕەخنەگرتن لە گەمارۆو داسەپێندرانی بایکۆتەکانی ئەمریکاو ئەورووپا بە سەر سووریادا کە ژیانی تەواوی خەڵکی ئەم وڵاتەی شێواندووە، وتی: ئەمریکا ھێزشەکانی تاقمە تیرۆریستەکان لە ئیدلەبی سووریای ئیدانە نەکردووە.

نێبێنزیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە نووسینگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێی داگرت: ئەم نووسینگەیە ڕاپۆرت و زانیارییەکانی سووریای بە ھەند ناگرێت و لە لێکۆڵینەوەکانی دا سەبارەت بە ھێرشی کیمیایی لەم وڵاتە پشت بە سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان و تاقمە تیرۆریستەکان دەبەستێت.

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا بە کۆتایی ھاتنی داگیرکاریی ھێزەکانی بیانی لەم وڵاتە دەست پێ دەکات.

سەرپەیڤ