حوزه‌یران 23, 2020 19:54 Asia/Tehran
  • وەلیدموعەللیم: یاسای قەیسەر«سێزار» دەرفەتێکە بۆ خۆبژیویی سووریاو قوڵ کردنەوەی ھاوکاری لەگەڵ ھاوپەیمانەکان

وەزیری کارویاری دەرەوەی سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە داسەپێندرانی بایکۆتی ئەمریکی بەسەر سووریادا لە قەواخی یاسای قەیسەر«سێزار» وتیشی: ئەم بایکۆتانە دەرفەتێکن بۆ خۆبژیویی سووریاو قوڵ کردنەوەی ھاوکاری لەگەڵ ھاوپەیمنەکان.

یاسای «قەیسەر» دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی سووریا واژۆ کرا. بە پێی ئەم یاسایە ئەمریکا بە نیازە بە داسەپاندنی بایکۆتی توندوتیژی دژی دامەزراوەو کەسایەتییە سوورییەکان، دیمەشق توشی تەنگژە بکات ھەتا ڕێ لە ھاوکاریی سووریاو ھاوپەیمانەکانی لەمەڕ بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتە بگرێت.

«وەلید موعەللیم» وەزیری کارویاری دەرەوەی سووریا  ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە دەربڕینی ئەمەی کە «یاسای قەیسەر» لە  مەراقی سەرکەوتنە بەردەوامەکانی ئەم وڵاتە بە سەر تیرۆریستان دا دانراوە، وتیشی: یاسای قەیسەر سێرەی بۆ گوزەرانی شارومەندانی سووری گرتووەو بە نیازی گەڕاندنەوەی تیرۆریزمە بۆ ئەم وڵاتە.

وەزیری کارویاری دەرەوەی سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە بەردەوامیی پشتگریی ئەمریکا لە تیرۆریستان وتیشی: سووریا بە یارمەتیی ھاوپەیمانەکانی، وێڕای بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستان، لە سەر ھەوڵی خۆی بۆ دابین کردنی گوزەرانی شارومەندانی سووری بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ