ڕاپێچ کرانی دەستەیەکی تیرۆریستی سەربە ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i383502-ڕاپێچ_کرانی_دەستەیەکی_تیرۆریستی_سەربە_ئەمریکا_لە_ڕۆژھەڵاتی_سووریا
سوپای سووریا لە ھەڵمەتێکدا توانی کۆمەڵێک لە ئەندامانی دەستەیەکی تیرۆریستی سەربە ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە قۆڵبەست کات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2020 13:46 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی دەستەیەکی تیرۆریستی سەربە ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا

سوپای سووریا لە ھەڵمەتێکدا توانی کۆمەڵێک لە ئەندامانی دەستەیەکی تیرۆریستی سەربە ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە قۆڵبەست کات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلوەتەن، ھێزەکانی سوپای سووریا ئەمڕۆ سێ شەممە ئەم گروپە تیرۆریستییەیان کە لە بنکەیەکی ئەمریکییەکانەوە لە ناوچەی «تەنەف»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا پێدزەیان کردبووە نێو گردوپەڕی شاری «سەخنە» لە دەڵەری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «حومس»ی ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە، خستە داوەوە.

ھێزەکانی سوپای سووریا سێ کەس لە ئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریستییەیان کوشت و کۆمەڵێکیشیان لێ گرتن.

ئەمریکا بە ئامادە بوونی نایاسایی خۆی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا نەک ھەر لە تاقمە تیرۆریستەکان لە سووریا داکۆکی دەکات، بەڵکو ئامانجێکی دیکەی بەتاڵان بردنی نەوتی سووریاو سەرچاوە سروشتییەکانی ئەم وڵاتەیە.

دەوڵەتی سووریا گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەنگاوەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە سووریا بە واتای داگیرکردنی ئەم وڵاتەیە.