سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا لە ناوچە کوردنشینەکان دانانرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i383974-سندوقی_هەڵبژاردنی_پەرلەمانی_سوریا_لە_ناوچە_کوردنشینەکان_دانانرێن
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاشکرایکرد، ئەوان بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی سوریا ناکەن و سندوقەکانی دەنگدانیش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوان دانانرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2020 17:27 Asia/Tehran
  • سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا لە ناوچە کوردنشینەکان دانانرێن

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاشکرایکرد، ئەوان بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی سوریا ناکەن و سندوقەکانی دەنگدانیش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوان دانانرێن.

 

لوقمان ئەحمێ، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر ئەمڕۆ لە کونگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەبارەت بەھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوریا بڕیاریان داوە  سندوقەکانی ھەڵبژاردن لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئەوان دانانرێن.

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر روونیکردەوە، ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوریا ھیچ مانایەکی بۆ ئەوان نییە، بەڵکو ئەوان ھیوایان وابوو حکومەتی سوریا ھێزە کاریگەرەکانی سوریا بانگھێشتی کوبوونەوەیەک بکات بۆ گفتۆگۆکردن و دۆزینەوەی چارەسەرییەک بۆ قەیرانی سوریا.

بڕیارە سبەینێ ١٩ی تەموزی ٢٠٢٠ پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوریا بەرێوە بچێت.

سوریا 19 پارێزگای ھەیە .