کۆتایی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سوریا و دەسپێکی جیاکردنەوەی دەنگەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i384021-کۆتایی_دەنگدان_بۆ_هەڵبژاردنی_پەرلەمانیی_سوریا_و_دەسپێکی_جیاکردنەوەی_دەنگەکان
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سوریا کە کاژێر حەوتی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە بەکاتی خۆجێیی، لە بنکەکانی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە دەس پێ ببوو، کاژێر٢٣ کۆتایی پێهات و دەسبەجێ ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 20, 2020 04:13 Asia/Tehran
  • کۆتایی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سوریا و دەسپێکی جیاکردنەوەی دەنگەکان

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سوریا کە کاژێر حەوتی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە بەکاتی خۆجێیی، لە بنکەکانی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە دەس پێ ببوو، کاژێر٢٣ کۆتایی پێهات و دەسبەجێ ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد.

 

سەرەتا بڕیاروابوو ناوەندەکانی دەنگدان هەتا کاژێر١٩:٠٠ بەکاتی خۆجێی چالاک بن بەڵام لەبەر پێشوازیی بەربڵاوی جەماوەری سوریا، رەوتی دەنگدان چوار کاژێر درێژ کرایەوە.

ئەوە سێهەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە سوریا بوو کە بەپێی دەستوری نوێی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو.

لەو هەڵبژاردنانەدا کە لە حەوت هەزار و ٢٧٧ بنکەی دەنگدان بەڕێوە چوو، ١٦٥٦ بەربژێر لەوان ٢٠٠ خانم بۆ بەدەست هێنانی٢٥٠ کورسیی پەرلەمانی سوریا پێکەوە کەوتنە ململانێ.

بەڕێوە چوونی ئەو هەڵبژاردنانە بە لەبەرچاوگرتنی بەتەواوەتی ڕێنماییە پزشکییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامی گرت.