ڕاوێژی نوێنەری تایبەتیی «پوتین» لەگەڵ «بەشار ئەسەد»
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i384424-ڕاوێژی_نوێنەری_تایبەتیی_پوتین_لەگەڵ_بەشار_ئەسەد
«ئلێکساندەر لاڤرێنتیڤ» نوێنەری تایبەتیی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە دیمەشق لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2020 23:24 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی نوێنەری تایبەتیی «پوتین» لەگەڵ «بەشار ئەسەد»

«ئلێکساندەر لاڤرێنتیڤ» نوێنەری تایبەتیی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە دیمەشق لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئلێکساندەر لاڤرێنتیڤ» و «بەشار ئەسەد» لەم دیدارەدا لە بارەی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکانەوە بۆ بەرنگار بوونەوەی بایکۆت و دەستوەردانەکانی ڕۆژئاواییەکان لە کاروباری سووریا وتووێژیان کرد.

ھەردووک لا لەم دیدارەدا جەختیان لەوە کردەوە کە، سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی بڕێک لە وڵاتان لە ھەمبەر گەلی سووریا و دەستوەردانی بەردەوامیان لە کاروباری ئەم وڵاتە ھۆکاری سەرەکیی بەردەوام کرانی ئامادە بوونی تاقمە تیرۆریستەکان لە بڕێک لە ناوچەکانی سووریادایە.

لەم دیدارەدا تەگبیری پێویستیش بۆ بەرپاکرانی کۆبوونەوەی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا کە مانگی داھاتوو لە ژێنێڤ بەڕێوە دەچێت، تاوتوێ کراو جەخت لەوە کرایەوە کە لایەنە جۆربەجۆرە نێونەتەوەییەکان دەبێ بۆ ئامادە کردنی کەشی لەباری بەرەوپێش چوونی کاری ئەم لێژنەیە ھەوڵ بدەن.