ئاب 02, 2020 17:11 Asia/Tehran
  • رێگە بەمیدیاکان نادرێت بەشداری کۆنگرەی نیشتیمانی پارتی کۆمارییەکان بکەن

کۆتایی ئەم مانگە پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا کۆنگرەی نیشتیمانی پێش هەڵبژاردنە گشتییەکان ئەنجامدەدات، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان میدیاکان رێگە بەمیدیاکان نادرێت بەشداری کۆنگرەکە بکەن بەوجۆرەی کە ساڵانی پێشتر کراون.

 

 به پێی زانیاریەکانی رۆیتێرز ،  کۆتایی ئەم مانگە کۆنگرەی نیشتیمانیی پارتی کۆمارییەکان کە تێیدا دۆناڵد ترەمپ بەفەرمی وەک کاندیدی حزبەکەیان دیاریدەکرێت، لەویلایەتی نۆرز کارۆلاینە ئەنجامدەدرێت، بەڵام میدیاکان رێگەیان پێنادرێت بەشداری تێدابکەین.

پێشتر بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا، ترەمپ کۆنگرەی حزبەکەی دواخست کە بڕیاربو لەمانگی تەموز لەفلۆریدا ئەنجامبدرێت.لەوبارەیەوە، وتەبێژی کۆنگرەی پارتی کۆمارییەکان بە میدیاکانی راگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە چالاکییەکانی کۆنگرە کە بڕیارە رۆژی هەینی 21-ی ئابی داهاتو ئەنجامبدرێت لەدوری چاوی میدیاکان دەبێت.روونیشیکردەوە، بڕیارەکەیان بەهۆی رێکارەکانی تەندروستی و سنوردارکردنی ئەو شوێنەیە کە بۆ کۆنگرەکە تەرخانیان کردوە.

سەرپەیڤ