ھەڵکوتانە سەر ترۆمبیلێکی گەشت لێدەری ڕووسیا لە باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i385611-ھەڵکوتانە_سەر_ترۆمبیلێکی_گەشت_لێدەری_ڕووسیا_لە_باکووری_سووریا
چەکدارانی نەناسراو ترۆمبیلێکی گەشت لێدەری ڕووسیایان لە گەورەڕێی «ئێم_٤»ی سووریا دایەبەر پەلامار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2020 17:13 Asia/Tehran
  • ھەڵکوتانە سەر ترۆمبیلێکی گەشت لێدەری ڕووسیا لە باکووری سووریا

چەکدارانی نەناسراو ترۆمبیلێکی گەشت لێدەری ڕووسیایان لە گەورەڕێی «ئێم_٤»ی سووریا دایەبەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ماڵپەڕی (عەرەب ٢١)، ترۆمبیلی ھەڵگری لەشکریانی ڕووسی، کەوتە بەر ئامانجی گوللـەی ئارپی چی.

لە بارەی وردیاتی ئەم ھێرشەو ڕێژەی زیانەکانی ھەواڵێکی ئەوتۆ بڵتو نەبووەتەوە.

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییەش گەشت لدانی ھاوبەشی سوپاکانی ڕووسیاو تورکیا  لە گەورەڕێی «ئێم_٤»ی باکووری سووریا کەوتنە بەر ھێرشی چەکدارانی نەناسراو.

گەشت لێدانەکانی ڕووسیاو تورکیا لە باکووری سووریا دوابەدوای ڕێککەوتنەکەی پێجی مارسی ٢٠٢٠ی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا لە سەر ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلەبی سووریا دەستی پێ کرا.