ئاب 28, 2020 05:22 Asia/Tehran
  • جەختی ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی سوریا لە سەر ھێزمەند کرانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان دیمەشق و تاران

ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی سوریا لە دیداری لەگەڵ یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: پەیوەندیی ئابووریی نێوان دوو وڵاتیش دەبێ بگاتە ئاستی پەیوەندیی سیاسی و ستراتژی.

«حسەین عەڕنووس»  ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی سوریا  ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری لەگەڵ «ئیبراھیم مەحمود زادە» یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی لە دیمەشق، بەردەواممی و ھێزمەندکرانی ھەنگاوە ھتوبەشە ئابوورییەکانی لە ئاراستەی ڕاپەڕێندرانی فەرمانی ڕێبەرانی ھەردووک وڵات ڕاگەیاند.

«عەڕنووس» وتیشی: ئاوا پەیوەندییەک، بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان وەدی دێنێ و توانایی ھەردووک وڵات و ھەردووک گەلەکە بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتەکان زیاتر دەکات.

«مەحمود زادە» یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وێڕای ئاماژە کردن بە قوڵایی پەیوەندییەکانی سووریاو ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکان، لە سەر گرینگایەتیی پەرە پێ دانی ھاواھەنگی و ھاوکاریی ھاوبەش لە بوارەکانی ئابووی، سەرمایەنانەوەو کارا کردنی کەرتی تایبەتی پێی داگرت.

لە دیدارەکەدا ھەروەھا پتەوکرانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریاو ئێران لە بواری ژێرخانی، خانوبەرە، بنکەکانی شیرین کردنی ئاو، کارەبا، سەرچاوەکانی ئاو، نەوت تاوتوێ کرا.

سەرپەیڤ