5کوژراو و 10 بریندار لە پەلاماری تیرۆڕیستان بۆسەر سوپای سووریا
سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا باسی کرد لە تەقینەوەی دوو بۆمب لە سەر ڕێگای کاروانی ئەرتەشی سووریا لە نزیک سنووری ئێراق لە پارێزگای حومس .
دوای ئەو تەقینەوەیە کە لە رێگای حەمیمە بۆ ئەلمەحەتە ئەلسانیە لە ڕۆژهەڵاتی حو مس ڕوویدا چوار کەس بریندار بوون و هەشت سەربازی دیکەش بریندار بوون . بریندارەکان گوێزرانەوە بۆ دەرمانخانەی شاری " تەدمر " و پاشان بۆ نەخۆشخانەی شاری حومس .
ئەو کاربەدەستە سەبازیەی سورویا تڕوڕیستانی داعشی بە هۆکاری ئەو تەقینەوگەلە زانی و وتی ماوەیەکە تیرۆریستانی داعشی لە بیاوانەکانی ناوەندی سووریا چالاکی خۆیان زۆرتر کردووە .
لە ڕووداوێکی دیکە دا سەرچاوەیەکی سەربازی بە سپوتنیکی وت: ڕۆژی ڕابردوو تیرۆڕیستانی داعشی لە سەر رێگای گەشتەکانی ئەرتەشی سووریا لە ناوچەی ئەڵڕەسافە بۆسەیان نایەوە و بەرەوە ئەوان تەقەیان کرد لە تێکهەڵچوونێکی توند کە لە نێوان دوو لایەن ڕوویدا هێزەکانی ئەرتەشی سورویا داوای هێزی یارمەتیان کردووە وتوانیان زیاتر لە 20تڕوڕیست بکوژن و بریندار بکەن لەو تێکهەڵچوونانەدا سەربازێکی سووریش کوژراو دوو کەسی دیکەش بریندار بوو . بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە سەربازیە ڕۆڵ و هەوڵی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ بووژاندنەوە وزیندوو کردنەوەی دووبارەی داعش لە بیاوانەکانی ناوەندی سورویا بە ئامانجی کەم کردنەوەی گوشار لەسەر هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی فورات بە تەواوی ئاشکرایە .