دوایین ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا
ئهیلوول 07, 2020 16:55 Asia/Tehran
هاوسەرۆکی کومیتەی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردانی سووریا باسی لە گیان لەدەستدانی ٢ کەس بەهۆی کۆرۆنا و ناسینەوەی ٦٥ تووشبوونی نوێ بە ئەو ڤایرۆسە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دەکات .
جیوان مستەفا، هاوسەرۆکی کومیتەی تەندروستیی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردی سووریا بە ئاماژە بە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا وتی: بە گیان لەدەستدانی ٢ کەسی دیکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بەهۆی کۆرۆنا، ئاماری گیان لەدەستداوان لەوێ بۆ ٤٢ کەس بەرز بووەوە.
مستەفا لە درێژەشدا ڕایگەیاند: هەروەها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە کە زیاترینیان بە ١٦ حاڵەتەوە لە دێرک و کەمترینیان بە یەک حاڵەتەوە لە تربەسپی و ڕمێڵان بووە.