ته‌مووز 16, 2025 14:12 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر دیمەشق

ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی تاوانکارییەکانی بوسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی دیمەشق لەوان مەیدانی سەرەکی شارەکە، بینای بنکەی گشتی سوپای سووریا و کۆشکی سەرۆکایەتی سووریای بوردومان کرد.

لە درێژەی ڕووداوە خوێناوییه کان لەباشووری سووریا و درێژەی تێکهەڵچوونی نێوان دەرووزییەکان و هێزی ئاسایشی دەوڵەتی کاتی جۆلانی،  ڕژێمی زایۆنیستی پەلامارە توندوتیژەکانی بۆسەر دیمەشق پەرەپێ داوە و ئەمڕۆ مەیدانی سەرەکی شاری دیمەشق، بینای ئەرکانی گشتی سوپای سوریا و کۆشکی سەرۆکایەتی سوریای بوردومان کرد.

خولی نوێی ئەم پەلامارانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر دیمەشق  ماوەیەک دوای پەلامارەکانی ئەمڕۆ بەیانی ئەم ڕژێمە بوسەر چەند ناوچەیەکی دیکەی دیمەشق رووی داوە.

هەواڵدەریی سانا لە ڕاپۆرتێکدا پێداگری کردووە کە  یەکێک لە پەلامارەکانی دوانیوەڕۆی ئەمرۆی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر بنکەی ئەرکانی گشتی سوپای سوریا لە ناوەڕاستی دیمەشق بووە .

سەرچاوەکانی سوری بەڕاگەیاندنی ئەمەی تائێستا ژوماری کوژرا و بریندارانی ئەم تاوانکارییەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕانەگەیەندراوە  پێداگری کرد  پەلامارە ئاسمانییەکانی بەدوای یەکی ڕژێمی زایۆنیستی  لە دەورووبەری بیناکانی دەوڵەتی، لەوان وەزارەتی بەرەڤانی و بینانی فەرماندەیی ئەرکانی گشتی سوپا و مەیدانی سەرەکی دیمەشق  تەقینەوەی قورسی بە دواوە بووە.

سەرچاوە خۆجێییەکان باسی ئامادەبوونی هێزی فریاگوزارییان کردووە لە شوێنی  تەقینەوەکە دا .

سەرپەیڤ