بەناوی پاراستنی جەماوەری سووریا لە تیرۆریزم سێ هه‌زار و ٣٩ کەسی مه‌ده‌نی بە ھۆی ھاوپەیمانانەوە کوژراون
ڕوانگەی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ رایگەیاندووە: له شه‌ش ساڵی رابردوودا، بەهۆی هێرشی ئاسمانیی فرۆکەکانی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتیی بەناوی دژی داعش بەسەرۆکایەتیی ئەمەریکا ، سێ هه‌زار و ٣٩ کەسی مه‌ده‌نی لە سووریا کوژراون.
بەپێی راپۆرتێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، له ئاکامی هێرشه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی که له ٢٣ی ئه‌یلوولی ٢٠١٤ وه ده‌ستیان پێ کردووه، سێ هه‌زار و ٣٩ کەسی مه‌ده‌نی کوژراون که ٩٢٤یان منداڵ و ٦٥٦یشیان ئافرەت بوونە ، زۆرترین ژماره‌ی قوربانیانیش له پارێزگای ره‌ققه بووه که ١٣٣ قوربانی بووە.
له راپۆرته‌که‌دا ڕوانگەی سووری کوژرانی زیاتر له پێنج که‌سی بەیەکەوە له هێرشێکدا به "کۆمه‌ڵکوژی" پێناسە کردووە ، بەم پێیەش لەم شەش سالەدا لانیکه‌م ١٧٢ «کۆمه‌ڵکوژی» له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دژ بە خەڵکی مەدەنیی سووریا ئه‌نجام دراوه.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی لانیکه‌م ١٨١ جار شوێنه مه‌ده‌نییه‌کانی وه‌ک قوتابخانه و بازاڕەکان بۆردومان کردووه.
له به‌شێکی دیکه‌ی راپۆرته‌که‌دا تیشک خراوەتە سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی سووریا له ئاکامی هێرشه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه وێران بووە و ھەر لەبەر ئەمە داوا لە هاوپه‌یمانیی نێودەوڵەتی کراوە کە بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئەو ناوچانە. بەئەرکی سەرشانی خۆی هەڵبستێت.