خۆسازدانی بەشار ئەسەد بۆ دابین کردنی ڤەکسینی کۆرۆنا لە ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i387536-خۆسازدانی_بەشار_ئەسەد_بۆ_دابین_کردنی_ڤەکسینی_کۆرۆنا_لە_ڕووسیا
سەرۆک کۆماری سووریا بۆ ھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ڕووسیا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 21:11 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی بەشار ئەسەد بۆ دابین کردنی ڤەکسینی کۆرۆنا لە ڕووسیا

سەرۆک کۆماری سووریا بۆ ھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ڕووسیا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆزی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕووسیی «ڕیانۆڤیستی» وتی: سووریا بە نیازی ھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ڕووسیایەو لەم بارەیەوە لەژەڵ مۆسکۆش وتووێژ دەکات.

سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی:ڤاکسینی کۆرۆنا ھێشتا نەھاتووەتە بازاڕەکانی جیھانەوەو ئەگەر بێتو لە بازاڕدا دابەش بکرێت بۆخۆم ئامادەی بەکاھێنانی دەبم.

بە پێی ئامارەکان ھەتا ئێستا چوارھەزارو٤٥٧ کەس لە سووریا توشی کۆرۆنا بوونە کە لەم ژمارەیە ٢٠٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوەو ھەزارو١٨٣کەسیش چاک بوونەتەوە.