مەرجی دمشق بۆ دانوستان لە گەڵ واشنگتۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388017-مەرجی_دمشق_بۆ_دانوستان_لە_گەڵ_واشنگتۆن
دمشق ھەر چەشنە دانوستانێک لە گەڵ ئەمریکای بەستەوە بە کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە خاکی سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2020 13:57 Asia/Tehran
  • مەرجی دمشق بۆ دانوستان لە گەڵ واشنگتۆن

دمشق ھەر چەشنە دانوستانێک لە گەڵ ئەمریکای بەستەوە بە کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە خاکی سوریا .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ماڵپەڕی رۆژنامەی سوریی ئەلوەتن ، سەرچاوە ئاگادار و پایەبەرزەکانی سوریا رایانگەیاند ، رۆجێر کرستنیس نێردروای تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری کەسانی رفێنراو و کاش پاتێل یاریدەری سەرۆکی ئەمریکا ئابی رابردوو لە سەردانی دمشق لە گەڵ سەرۆکی نوسینگەی ئاسایشی نیشتمانیی سوریا دیدار و لە بارەی بابەتی جیاجیا وتووێژیان کرد . 

ئەو سەرچاوانە گوتیان ، ئەوە یەکەم سەردانی کاربەدەستانی ئەمریکی لەم ئاستەدا بۆ سوریا نیە بەڵکوو بەرلەوەش کاربەدەستانی ئەمریکی سێ جار سەردانی دمشقیان کرد .

ئەم سەرچاوانە جەختیان کردەوە ، ئەو دوو کاربەدەستە ئەمریکیە ھەوڵیاندا ھاریکاریی دمشق و واشنگتۆن لە دۆسیەی بێسەروشوێن بووە ئەمریکیەکان و لە سەرووی ئەوانەوە رۆژنامەنووسی سەربەخۆی ئەمریکی بە ناوی ئوستین تایس وەدەست بێنن ، بەڵام دمشق ھەر چەشنە دانوستانێکی بەستەوە بە کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە خاکی سوریا .