نوێنەری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا گەیشتە دمشق
تشرینی یهکهم 25, 2020 09:02 Asia/Tehran
نوێنەری سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە لە بارەی دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی تایبەت بە ھەموارکردنی یاسای بنەڕەتیی سوریا ، ئێوارەی شەممە گەیشتە دمشق .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، گیەر پێدرسۆن نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە چاوی بکەوێ بە وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا .
پێدرسۆن 29 ی ژانیڤەری ش لە دمشق چاویکەوت بە موعەلیم و لەودیدارەدا دوو لایەن جەختیان کردەوە لەسەر گرنگایەتی پێبەندبوون بە پڕەنسیپ و ھەنگاوەکانی لیژنەی یاسای بنەڕەتیی سوریا بێ دەسوەردانی لایەنی دەرەکی .
لیژنەی یاسای بنەڕەتیی سوریا 29 ی ئاب ، دوایین خولی دانوستانەکانی بێ گەیشتن بە ئەنجامێک کۆتایی پێھێنا .