تەقینەوە لە «عەفرین»ی سووریا دوو کوژراوو کۆمەڵێک برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388345-تەقینەوە_لە_عەفرین_ی_سووریا_دوو_کوژراوو_کۆمەڵێک_برینداری_لێ_کەوتەوە
تەقینەوەی ماتۆڕسیکلێتێکی بۆمب ئاخنکراو لە باکووری پارێزگای حەڵەبی سووریا لانیکەم دوو کوژراوو کۆمەڵێک برینداری لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 05:56 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە «عەفرین»ی سووریا دوو کوژراوو کۆمەڵێک برینداری لێ کەوتەوە

تەقینەوەی ماتۆڕسیکلێتێکی بۆمب ئاخنکراو لە باکووری پارێزگای حەڵەبی سووریا لانیکەم دوو کوژراوو کۆمەڵێک برینداری لێ کەوتەوە.

بنکەی ھەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیەوم بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی خۆجێیی سووریا ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی تەقینەوەی ماتۆڕسیکلێتێکی بۆمب ئاخنکراو لە سەر ڕێگای «جیسرولجەدید»ی شاری «عەفرین»ی باکووری ڕۆژئاوای سووریا دوو کەس کوژران و کۆمەڵێکیش بریندار بوون.

ناوچەکانی باکووری سووریا کە تاقمە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیاو ھەروەھا ھێزەکانی سووریای دیموکراتی سەربە ئەمریکا تیایاندا سەقامگیرن، ھەتا ئێستا گەلێک جار ھێرشی بە ھاوەن و تەقینەوەو بۆمب نانەوەیان بە خۆیانەوە دیوە.

دەوڵەتی دیمەشق ئامادە بوونی تورکیاو ھێزەکانی سەربەو وڵاتە لە خاکی سووریادا بە داگیرکاری دەزانێ و پێداگرە لە سەر کشانەوەیان.