تاڵان کرانی تانکییەکانی نەوتی سووریا لە لایەن تیرۆریستانی ئەمریکییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388426-تاڵان_کرانی_تانکییەکانی_نەوتی_سووریا_لە_لایەن_تیرۆریستانی_ئەمریکییەوە
سەرچاوە سوورییەکان باسی تاڵانکرانی تانکییە نەوتییەکانی سووریایان کردووە لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە لە لابەن لەشکرییە تیرۆریستەکانی ئەمریکاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 16:11 Asia/Tehran
  • تاڵان کرانی تانکییەکانی نەوتی سووریا لە لایەن تیرۆریستانی ئەمریکییەوە

سەرچاوە سوورییەکان باسی تاڵانکرانی تانکییە نەوتییەکانی سووریایان کردووە لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە لە لابەن لەشکرییە تیرۆریستەکانی ئەمریکاوە.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ھێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکا کاروانێکی تازەی ھەڵگری ٣٧ تانکیی نەوتی دزراوی سووریایان لە بوارگەی نایاسایی «ئەلوەلید» لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە بەرەو باکووری عێراق ئاودیو کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە ترۆمبیلەکانی ھێزەکانی سووریای دیموکرا«ھەسەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، ھاوڕێ لەگەڵ چەند ترۆمبیلێکی زرێداری ئەمریکی کاروانی تانکییە نەوتییەکانیان بەڕێ ڕەکرد.

ئەمریکا گەلێک جار نەوتی سووریای تاڵان کردووەو لە لایەکی دیکەوە بە سەپاندنی بایکۆتی یەک لایەنە بووەتە ھۆی پە کەوتنی ئابووریی سووریا.