سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ شاندێکی ڕووسیا کۆ بووەوە
«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ شاندێکی پێکھاتوو لە کاربەدەستانی وەزارەتخانەکانی بەرگری و دەرەوەی ڕووسیا بەمەبەستی چاره‌سه‌ریی کێشەی ئاواره‌کانی ئەم وڵاتە کۆ بووەوە.
ڕۆژی پێنج شەممە «به‌شار ئه‌سه‌د» سەرۆک کۆماری سووریا پێشوازی له شاندێکی وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی روسیا کرد که به‌سه‌رۆکایه‌تی «ئه‌لیکسانده‌ر لاڤرنتیف» نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری روسیا سه‌ردانی دیمەشقیان کردبوو.
لەم چاوپێکەوتنەدا باسی بەڕێوەچوونی کۆنگره‌یەکی نێوده‌وڵه‌تی کرا لە مانگی داهاتوودا له دیمه‌شقی پێتەختی سووریا تایبه‌ت به بارودۆخی ئاواره‌کانی ئەم وڵاتە.
ھەر لە کۆبونه‌وه‌که‌دا ھەروەھا ئەو ئاسته‌نگانه‌ش لێکدرایەوە که روبه‌ڕوی ئه‌و کۆنفڕانسه ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌وڵی هه‌ندێک وڵات بۆ ڕێگرتن لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەو شکستپێهینانی، یان فشار خستنه سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئاماده‌ن به‌شداریی تیادا بکه‌ن.
ئه‌ندامانی شاندی ڕوسیا جەختیان لەوە کردەوە کە، وڵاته‌که‌یان سووره له‌سه‌ر کارکردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی سوریا بۆ چارەسەریی کێشەی مرۆڤیی ئاواره‌کان و ئەوەشیان دووپات کردەوە کە بەڕێوە چوونی وەھا کۆنژگرەیەک ده‌رفه‌تێکه بۆئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌ک ده‌ست بکه‌ن به چاره‌سه‌رکردنی دۆسیه‌ی ئاواره‌کان له‌روانگه‌یه‌کی مرۆڤییه‌وه بەدوور له هه‌ر چەشنە تێبینییەکی سیاسی له‌لایه‌ن هه‌ندێک وڵاتی ڕۆژئاواوه.