ئازاد کرانی ٦٢ زیندانی کە تاوانی چالاکیی چەکدارانە لە شەڕی سووریایان لەسەر بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388756-ئازاد_کرانی_٦٢_زیندانی_کە_تاوانی_چالاکیی_چەکدارانە_لە_شەڕی_سووریایان_لەسەر_بووە
دەوڵەتی سووریا ٦٢ زیندانیی ئازاد کرد کە لە شەڕی دژی تیرۆریستان بەرھەڵستی دەوڵەتی ئەم وڵاتەیان کرد بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2020 08:31 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی ٦٢ زیندانی کە تاوانی چالاکیی چەکدارانە لە شەڕی سووریایان لەسەر بووە

دەوڵەتی سووریا ٦٢ زیندانیی ئازاد کرد کە لە شەڕی دژی تیرۆریستان بەرھەڵستی دەوڵەتی ئەم وڵاتەیان کرد بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بە پێی فەرمانی لێخۆشبوونی تایبەتیی «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا، لایەنە بەرپرسەکانی پارێزگای «دەرعا» ٦٢ کەسیان کە بە تاوانی ھەڵگرتنی چەک و چالاکیی چەکدارانە لە سەردەمی شەڕی سووریا لە زیندان دا بوون، ئازاد کرد.

بڕیاری لێخۆشبوونی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە ئاراستەی تۆکمەکرانی گەڵاڵەی ئازاد کردنی دەستەبەسەرکراوان لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییەو لە چوارچێوەی ئاشتەوایی نیشتیمانی دا ئەنجامی گرتووە.

خەڵک و بەرپرسانی پارێزگای «دەرعا»ش لە بەر ئازاد کرانی زیندانییەکان و بەردەوامیی ھەوڵەکان بۆ ڕاگەییشتن بە دۆسیەی تەواوی دەستبەسەر کراوان ستایشی دەوڵەتی سووریایان کرد.