فەیسەڵ میقداد بوو بە وەزیری دەرەوەی سوریا
سەرۆکی سوریا لە حوکمێک دا فەیسەڵ میقدادی وەک وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دەست نیشانکرد .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، نوسینگەی سەرۆک کۆماریی سوریا ئەمڕۆ یەکشەممە راگەیاند ، بە پێی حکومی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ، فەیسەڵ میقداد جێگری وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی کۆچکردووی ئەم وڵاتە وەک جێگرەوەی ئەو دیاری کرا .
وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی سوریا دوشەممەی حەوتەی رابردوو لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .
بە پێی راگەیاندنی نوسینگەی سەرۆک کۆماریی سوریا ، ئەسەد لە حوکمێکی دیکەدا بەشار جەعفەریی وەک جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا دەست نیشانکرد .
جەعفەریی بەر لەوە نوێنەری سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان بوو .
سەرۆکی سوریا ھەروەھا ئەمڕۆ لە حوکمێکی دیکەدا ، بەسام سەبباغیشی وەک نوێنەری ھەمیشەیی ئەم وڵاتە لە رێکخراوی نەتەوەکان ھەڵبژارد .
سەبباغ بەر لەوە باڵیۆزی سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان دا بوو .