فەیسەڵ میقداد بوو بە وەزیری دەرەوەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389485-فەیسەڵ_میقداد_بوو_بە_وەزیری_دەرەوەی_سوریا
سەرۆکی سوریا لە حوکمێک دا فەیسەڵ میقدادی وەک وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دەست نیشانکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2020 19:04 Asia/Tehran
  • فەیسەڵ میقداد بوو بە وەزیری دەرەوەی سوریا

سەرۆکی سوریا لە حوکمێک دا فەیسەڵ میقدادی وەک وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دەست نیشانکرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، نوسینگەی سەرۆک کۆماریی سوریا ئەمڕۆ یەکشەممە راگەیاند ، بە پێی حکومی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ، فەیسەڵ میقداد جێگری وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی کۆچکردووی ئەم وڵاتە وەک جێگرەوەی ئەو دیاری کرا . 

وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی سوریا دوشەممەی حەوتەی رابردوو لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد . 

بە پێی راگەیاندنی نوسینگەی سەرۆک کۆماریی سوریا ، ئەسەد لە حوکمێکی دیکەدا بەشار جەعفەریی وەک جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا دەست نیشانکرد . 

جەعفەریی بەر لەوە نوێنەری سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان بوو .

سەرۆکی سوریا ھەروەھا ئەمڕۆ لە حوکمێکی دیکەدا ، بەسام سەبباغیشی وەک نوێنەری ھەمیشەیی ئەم وڵاتە لە رێکخراوی نەتەوەکان ھەڵبژارد  . 

سەبباغ بەر لەوە باڵیۆزی سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان دا بوو .