تەقینەوە لە باکووری سووریا دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389569-تەقینەوە_لە_باکووری_سووریا_دەیان_کوژراوو_برینداری_لێ_کەوتەوە
تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمبئاخنکراو لە شاری عەفرین پێنج کوژراوو دەیان برینداری لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2020 18:02 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە باکووری سووریا دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمبئاخنکراو لە شاری عەفرین پێنج کوژراوو دەیان برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، ناوندی ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە سەر بە نەیارانی دەوڵەتی سووریایە، باسی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمبئاخنکراوی کردووە  لە شاری عەفرینی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەڵەب کە بووەتە ھۆی کوژرانی پێنج کەس.

ئەم تەقینەوەیە لە مەیدانی سەرەکیی شارەکەدا ڕووی داوەو دەیان کەس کە زۆربەیان خەڵکی سڤیلن لە ئەنجامی تەقینەوەکە بریندار بوونە.

ھێشتا ھیچ کەس و یان گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

ئەمە دووھەمین تەقینەوەیە کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە باکووری پارێزگای حەڵەبی سووریا ڕووی داوە.