تشرینی دووه‌م 26, 2020 10:21 Asia/Tehran
  • وتەبێژی هەسەدە : کورد بۆ خۆپاراستن لە هێرشی تورکیا پێوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ڕووسیا هەیە

تەبێژی هەسەدە : کورد بۆ خۆپاراستن لە هێرشی تورکیا پێوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ڕووسیا هەیە

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کینۆ گابریل، وتەبێژی هەسەدە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ واین ماروتو وتەبێژی هاوپەیمانی دژە داعش، بە ئاماژە بە دانوستانە ئەنجام دراوەکان لە لایەن ئەو هێزانە لەگەڵ لایەنی ڕووس وتی: سەبارەت بە پێشێلکرانی ڕێککەوتننەکان لەلایەن تورکیاوە و ئەگەری ئۆپراسیۆنی سەربازیی نوێ لەلایەن ئەو وڵاتەوە دژی ناوچەکە لەگەڵ لایەنە ڕووسەکان دیداریمان کرد. سوپای دیمۆکراتیکی سووریا پێبەندی پاراستنی ناوچەکە و خەڵک دەبێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بۆ ڕێگری لە ئۆپراسیۆنی سەربازیی نوێی تورکیا لە دژی ناوچەکە، لەگەڵ لایەنی ڕووسی پێوەندی ڕاستەوخۆمان هەیە.

ماروتوش لە لێدوانەکەی خۆیدا وتی: لە سووریا و عێراق ٤٥ هەزار ئەندامی داعش هەبووە کە زۆربەیان یا دەستگیر کراون یان کوژراون. ئێستا ١٠ هەزار داعشی لە ئەو دوو وڵاتەن، ئەوان ئیدی توانای کۆنترۆڵ کردنی  ناوچەیەکیان نییە بەڵام دەتوانن خەڵک بڕفێنن و بیکوژن و جەنایەت ئەنجام بدەن.

سەرپەیڤ