هه‌سه‌ده: هێزه‌کانمان بەتەواویی ئامادەن و ڕێوشوێنه‌کان توندتر ده‌که‌ین
نیسان 29, 2025 19:20 Asia/Tehran
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند: لەچوارچێوەی ڕوبەڕوبونەوەی شانە تیرۆریستییەکانی داعش، ڕێوشوێنە ئەمنییەکان توندوتۆڵ‌تر دەکەین.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه، لە میانەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە دێرەزور ئەنجامدران، ژماره‌یه‌ک شه‌ڕڤانمان کوژراون.
هه‌سه‌ده راشیگەیاندووە، "هێزەکانمان ئامادەیی خۆیان بۆ دۆزینەوەی شانە تیرۆریستییەکان کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری دەدەن دوپات دەکەنەوە و هەروەها جەخت لەسەر پابەندبونی بێوچانی خۆیان دەکەنەوە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەمو بارودۆخێکدا.