کانونی یه‌که‌م 01, 2020 14:38 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە دیمەشق: ھۆکارانی تیرۆری شەھید «فەخری زادە» بەبێ سزادان دەرباز نابن

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق لە دیدار لەگەڵ تاقمەکانی خۆڕاگریی فەلەستین پێی داگرت: تیرۆری زانای شەھید «موحسین فەخری زادە» بەبێ سزادانی ھۆکارەکانی نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جەواد تورک ئابادی» باڵوێزی ئێران لە دیمەشق ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ تاقمەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق، تیرۆری زانای شەھید «موحسین فەخری زادە»ی بە ھەنگاوێکی قیزەون و بەزاندنی مافی سەرەتایی جەماوەری ئێران لە مەڕ پێشکەوتن و گەشەی زانستیانە زانی و وتی: ئێران ئەم تاوانە بە بێ سزادانی ھۆکارەکانی ناھێڵێتەوە.

تورک ئابادی وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە دوژمن بە تیرۆری  شەھید «موحسین فەخری زادە» لە ڕاستی دا ھۆکارێکی یەکگرتنی ئێران و تاقمەکانی خۆڕاگریی فەلەستینی شەھید کرد، وتیشی: ڕێبازی شەھید «فەخری زادە» بێ ھیچ گۆڕانکارییەک بەردەوام دەبێت.

«تەلال ناجی» ھاریکاری سکرتێری گشتیی بەرەی جەماوەریی ڕزگارکردنی فەلەستینیش لەم دیدارەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێزمەندیی ئێران ھێزمەندیی تەواوی تاقمە خۆڕاگرەکانە، وتیشی: تیرۆری سەرکردەکانی تەوەرەی خۆڕاگری تەنیا مکوڕ بوونی ئەم تەوەرەیە لە سەر بەردەوام کردنی ئەم ڕێبازەو مسۆگەر کردنی سەرکەوتنی یەکجاری پەرە پێ دەدات.

سەرپەیڤ