کانونی یه‌که‌م 03, 2020 10:08 Asia/Tehran
  • پارێزگاری ڕیفی دیمەشق لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە

سەرۆک کۆماری سووریا لە بڕیارێکدا پارێزگاری دیمەشق لە پۆستەکەی دوور دەخاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخبارییەی سووریا، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لە بڕیارێکدا «عەبا مونیر ئیبراھیم» پارێزگاری ڕیفی دیمەشقی لە پۆستەکەی دوور خستەوە.

ناوەیەک لەمەوپێشیش پارێزگارانی پارێزگاکانی «ڕەققە»،« حەماە»، «قەونیتەرە»، «دێرۆزوور»و» «ئیدلەب» بە فەرمانی «ەشار ئەسەد» گۆڕدران.

چاودێرانی سیاسی گۆڕدرانی پارێزگاران لە سووریا بە نیشانەی گەڕانەوەی ھێوری و ئەرخەیانی بۆ ئەم وڵاتە دوای چەند ساڵ شەڕی تاقمە تیرۆریستەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئەم وڵاتە لێک دەدەنەوەو لەو باوەڕەدان کە «ئەسەد» بەو بڕیارەی بەنیازە بەستێن بۆ ھاتن سەرکاری بەڕێوەبەری تازە لە وڵات دا خۆش کات.

سەرپەیڤ