بەردەوامیی تاڵان و بڕۆی نەوتی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i390231-بەردەوامیی_تاڵان_و_بڕۆی_نەوتی_سووریا_لە_لایەن_ئەمریکاوە
لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە درێژەی بەتاڵان بردنی نەوتی سووریا، ٦٠ تانکەرو گەڵابەی ھەڵگری نەوتیان لەو وڵاتە بردە دەرەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2020 07:25 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی تاڵان و بڕۆی نەوتی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە

لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە درێژەی بەتاڵان بردنی نەوتی سووریا، ٦٠ تانکەرو گەڵابەی ھەڵگری نەوتیان لەو وڵاتە بردە دەرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە خۆجێییەکان لە شاری «ڕەمیلان» لە پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕایانگەیاند: کاروانێکی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی داگری ٦٠ تانکەرو گەڵابەی ھەڵگری نەوت لە ھەرێمە نەوتییەکانی «ڕەمیلان» چوونەتە دەرەوەو لە بوارگەی نایاسایی «ئەلوەلید» ئاودیوی عێراق کراون.

«ماریانا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەم دواییەدا ڕایگەیاند: ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی لە ھەرێمە نەوتییەکانی باکووری ڕۆژڕھەڵاتی سووریا لە مانگێکدا پتر لە ٣٠ ملوێن دۆلار نەوت ھەڵدەھێنجێنێت.

پێشتریش ھێندێک ڕاپۆرت لە بارەی ھاوکاریی لەشسکریانی ئەمریکی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی ئەمریکی بۆ بەقاچاخ بردنی نەوتی سووریا بڵاو ببووەوە.