هێزی کۆماندۆی تورکیا گەیشتە جرابلۆسی باکووری سوریا
کانونی یهکهم 12, 2020 11:10 Asia/Tehran
تورکیا ٥٠ کۆماندۆی لە ڕێگای جەندەرمریی پارێزگای غازی ئەنتەپەوە هەناردووەتە جرابلۆس لە باکووری سووریا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆماندۆکانی تورکیا لە ناوەندی فەرماندەیی کۆماندۆکانی ژەندەرمەری غازی ئەنتەپەوە بەرەو جرابلۆس بەڕێکەوتوون.
کامیل ئاکسۆی، فەرماندەی تیپی کۆماندۆکانی ژەندەرمەری غازی ئەنتەپ لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ناردنی ٥٠ کۆماندۆی تورکیا بۆ جرابلۆس بانگەشەی ئەوەی کرد : دوو ساڵە کە ئاسایشی جرابلۆس دابین دەکرێت. کۆماندۆکان هەر ئەو جۆرە کە دوێنێ لە چاناک قەڵا بە شانزییەوە شەڕیان کرد ئەمڕۆش لە سووریا هەر ئەو شەڕە درێژە دەدەن و سبەی نەتەوە و دەوڵەتەکەمان لە هەر کوێ کە بیەوێت ئامادە بێت، لەوێ ئامادە دەبین.