هێزی کۆماندۆی تورکیا گەیشتە جرابلۆسی باکووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i390268-هێزی_کۆماندۆی_تورکیا_گەیشتە_جرابلۆسی_باکووری_سوریا
تورکیا ٥٠ کۆماندۆی لە ڕێگای جەندەرمریی پارێزگای غازی ئەنتەپەوە هەناردووەتە جرابلۆس لە باکووری سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2020 07:40 Asia/Tehran
  • هێزی کۆماندۆی تورکیا گەیشتە جرابلۆسی باکووری سوریا

تورکیا ٥٠ کۆماندۆی لە ڕێگای جەندەرمریی پارێزگای غازی ئەنتەپەوە هەناردووەتە جرابلۆس لە باکووری سووریا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆماندۆکانی تورکیا لە ناوەندی فەرماندەیی کۆماندۆکانی ژەندەرمەری غازی ئەنتەپەوە بەرەو جرابلۆس بەڕێکەوتوون.

کامیل ئاکسۆی، فەرماندەی تیپی کۆماندۆکانی ژەندەرمەری غازی ئەنتەپ لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ناردنی ٥٠ کۆماندۆی تورکیا بۆ جرابلۆس  بانگەشەی ئەوەی کرد : دوو ساڵە کە ئاسایشی جرابلۆس دابین دەکرێت. کۆماندۆکان هەر ئەو جۆرە کە دوێنێ لە چاناک قەڵا بە شانزییەوە شەڕیان کرد ئەمڕۆش لە سووریا هەر ئەو شەڕە درێژە دەدەن و سبەی نەتەوە و دەوڵەتەکەمان لە هەر کوێ کە بیەوێت ئامادە بێت، لەوێ ئامادە دەبین.